شڤان گۆران ،، توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر چه‌ند جه‌نگاوه‌رێكی كۆلۆمبی ئه‌نجامدرابوو له‌وانه‌ى له ته‌مه‌نێكی دره‌نگه‌وه فێری خوێندنه‌وه ببون ، ده‌ریخست كه خوێندنه‌وارى په‌یوه‌ندیی نێوان شوێنه جیاجیاكانی مێشك باشتر ده‌كات .
كاسی برایس یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانى توێژینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌و گۆڕانكارییه باشانه‌ى به‌هۆى خوێندنه‌وه له مێشكمان رووده‌ده‌ن لێك جیا بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى به‌هۆیه‌كانى تره‌وه رووده‌ده‌ن . ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ بوونی چه‌ند توخمێك كه ده‌بنه هۆى دروستبوونی كێشه ، چونكه منداڵان هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێكی جۆراوجۆر له زانیاری و كارامه‌یی نوێ وه‌رده‌گرن .
توێژه‌ران به سه‌رپه‌رشتی " مانوێل كاریراس " له ناوه‌ندی (باسكی) بۆ زانیاری و مێشك و زمان ، له " دونوستیا / سان سیبیستیان" له ئیسپانیا به‌راوردێكیان ئه‌نجام دا له‌نێوان هێلكاری مێشك بۆ بیست و دوو جه‌نگاوه كه فێری خوێندنه‌وه ببوون ، له‌گه‌ڵ بیست و دووی دیكه كه به نه‌خوێنده‌واری مابوونه‌وه . له‌م به‌راورده تێبینییان كرد كه چڕی ماده‌ی ڕه‌نگ بۆرى نیوه‌ى چه‌پی مێشك ئاستێكی به‌رزی هه‌بوو له‌و كه‌سانه‌ى فێری خوێندنه‌وه ببون .
ئه‌م ناوچانه‌ى مێشكیش پێشتر به‌و شێوه‌یه ئه‌ركه‌كانیان دیاریكرابون كه بریتین له‌شوێنی ناسینه‌وه‌ى شێوه‌ى پیته‌كان و وه‌رگێرانی بۆ ده‌نگ و ئاخاوتن . به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى " ولیكه‌م تراست " ی ئینگلیزی ، خوێندنه‌وه بووه‌ته هۆى باش كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى مێشك و " ماده‌ى سپی " كه به‌رپرسه له گواستنه‌وه زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ شوێنه جیاجیاكانی شیكردنه‌وه‌ى زانیاری .
No comments:
Post a Comment