
شڤان گۆران ،، رێكخراوى " مێنسا " بۆ خاوه‌ن زیره‌كییه ئاست به‌رزه‌كان ، پێشوازى له منداڵێكى ته‌مه‌ن 2 ساڵ و 5 مانگ كرد به‌ناوى ئۆسكار ویرگلی كه ئاستێكی زۆر به‌رزى بلیمه‌تى و زیره‌كی هه‌یه له‌چاو ئه‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌ی ، به‌پێی زانیاری ئه‌م رێكخراوه ئاستى زیره‌كی منداڵه‌كه ده‌گاته 160 پله به‌مه‌ش له پله‌ى زیره‌كی و بلیمه‌تی زاناى به‌ناوبانگ " ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین " نزیك ده‌بێته‌وه .
دایك و باوكی ئۆسكار رایانگه‌یاند كه ئه‌و حه‌زى له خوێندنه له‌باره‌ى
ژیانی سروشتی ، و مێژوو و جوگرافیای رۆمای كۆن و حه‌زی له یاریكردن نییه ، و ئه‌م منداڵه‌ش له مانگی نۆیه‌مه‌وه ده‌ستی به قسه‌كردن كردووه و له‌كاتى گه‌یشتنی به مانگی 18 فێری پیته‌كان بووه ، وه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان ئه‌م به‌هره نایابانه‌ى هه‌یه .
دایك و باوكی ئۆسكار رایانگه‌یاند كه ئه‌و حه‌زى له خوێندنه له‌باره‌ى

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه كاتێك ئۆسكار ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نی ته‌واو كرد هه‌زاران وشه فێرببو، له‌كاتێكدا هاوته‌مه‌نه‌كانى نه‌یانده‌توانی زیاتر له 50 ووشه به‌كاربێنن ، بۆیه به‌ڕای ئه‌وان به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره كه‌وتۆته ئه‌ستۆیان بۆ دابینكردنی لایه‌نی فێركردنی گونجاو بۆی .
دایك و باوكی ئۆسكار هه‌ردووكیان ئاستێكی ئاساییان له زیره‌كیدا هه‌یه ، به‌ڵام خاڵێكی ئۆسكار ئاستێكی نایابی هه‌یه و له ساڵی 1995 له ته‌مه‌نی 13 سالیدا ده‌ستى به خوێندن كردووه بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانكۆیی له بوارى كۆمپیوته‌ر.
No comments:
Post a Comment