شڤان گۆران .. توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێی زانستى ده‌ریخستووه كه پیاوان هه‌رچه‌نده له رووخسارى ده‌ره‌وه‌یان وا ده‌رده‌كه‌ون كه بوونه‌وه‌رێكی پته‌ون به‌ڵام له ناوه‌دا ئه‌وانیش ناسكن . پزیشكانى كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لمَانی بۆ پزیشكی چاو له میونیخ ده‌لێن پیاوانیش هه‌ندێ جار ده‌گریێن و له‌وانه‌یه له‌ساڵێكدا ئه‌م حاڵه‌ته‌یان بگاته 17 جار . به‌ڵام به‌بێ گومان ئافره‌ت له‌م شته‌دا پێش پیاو ده‌كه‌وێت و له‌ساڵێكدا له‌وانه‌یه 64 جار فرمێسك له‌چاوه‌كانیدا بڕژێن ، واته نزیكه‌ى چوار ئه‌وه‌نده‌ى پیاوان . توێژینه‌وه زانستییه‌كه ده‌ریخست كه كوڕ و كچ پێش ته‌مه‌نی 13 ساڵی به‌هه‌مان ئاست ده‌گریێن به‌لام دواى ئه‌وه بارودۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و پیاوان 6 تا 17 جار و ئافره‌تان 30 تا 64 جار له ساڵێكدا ده‌گریێن . نه‌ك ته‌نها به ژماره ئافره‌تان له‌پێش پیاوانن ، به‌لكو له ماوه‌ی گریانیش ، چونكه به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاستى مامناوه‌ندی ماوه‌ى گریانى ئافره‌ت به شه‌ش خوڵه‌ك خه‌ملێنراوه له‌كاتێكدا پیاوان ته‌نها بۆماوه‌ى چوار خوڵه‌ك فرمێسك ده‌ڕێژن .
Oct 15, 2009
پیاوانیش ده‌گریێن ، به‌ڵام كه‌متر له ئافره‌ت.!

Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment