شڤان گۆران .. چه‌ند توێژه‌رێكی به‌ریتانی رایانگه‌یاند كه تووڕه‌بوونی ئافره‌تانی دووگیان له‌وانه‌یه كاربكاته سه‌ر گه‌شه‌ى دڵی كۆرپه‌كانیان .
توێژه‌ران ئاماژه‌یان كرد كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته تووڕه ئامێزانه‌ى له ئافره‌تی دووگیانه‌وه رووده‌ده‌ن وه‌كو به‌هێز داخستنى ده‌رگا یان هاوار كردن یانیش هاوێشتنى شتومه‌ك ته‌نانه‌ت زۆر خواردنیش ، كاریگه‌ریی خراپ ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌شه‌كردنى دڵی كۆرپه له‌سكی دایكییه‌وه .و به‌و پێیه‌ش ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ماوه‌ى دووگیانی‌دا توڕه ده‌بن كۆرپه‌كانیان رووبه‌ڕووى مه‌ترسی كێشه‌كانى دلً ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران روونیان كرده‌وه كه گۆڕانگاری له هۆرمۆنه‌كانی له‌شی ئافره‌تی دووگیان ده‌بێته هۆى دروستبوونى هه‌ڵسوكه‌وتى توندوتیژانه كه له‌وانه‌یه له‌رێگه‌ى وێلاشه‌وه بۆ كۆرپه‌كه بگوازرێته‌وه و كار بكاته سه‌ر چۆنییه‌تى گه‌شه‌كردنى خانه‌كانی .
شایانی باسه به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى توڕه‌یی له‌ماوه‌ى دووگیانی‌دا كارێكی مه‌ترسیداره بۆ دایك و مندالان ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بێت .
No comments:
Post a Comment