شڤان گۆران .... كۆمه‌ڵێك له پزیشكانى فه‌ره‌نسا داوایان كرد كه وا باشتره مۆبایل دوور له له‌شی مرۆڤ رابگیرێت و له ژوورى نووستنیشدا دانه‌نرێت . ئه‌و پزیشكانه رایانگه‌یاند كه پێویسته مۆبایل هه‌موو كات 2 سه‌نتیمه‌تر زیاتر له له‌شی مرۆڤه‌وه دوور بێت و داوایان كرد كه له‌كاتى نووستندا دابخرێت و له‌دوورى 50 سه‌نتیمه‌تر له له‌شدا دابنرێت ، چونكه به‌ڕای ئه‌م پزیشكانه دانانی مۆبایل له نزیك له‌ش چه‌ند زیانێكی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه وه‌كو تێكچوونى خه‌و و سه‌رئێشه و لاوازى له ته‌ركیز كردن و خه‌مۆكی . پیر سوفی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ى ته‌ندروستی و ژینگه له فه‌ره‌نسا دووپاتى كرده‌وه كه چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه مۆبایل چه‌ندین كاریگه‌رى فسیۆلۆژی و بایه‌لۆژی هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی و ده‌شبێته هۆى دابه‌زاندنی هۆرمۆنی خه‌وتن به‌ناوى " میلاتونین " ، ئه‌م هۆرمۆنه‌ش تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه . ناوبراو روونی كرده‌وه كه توێژینه‌وه‌كانى پێشوو ده‌ریانخستووه گۆڕانگاریی له لێدانه‌كانى دڵ روویداوه له‌و كاته‌ى كۆرپه‌له یان منداڵی راسته‌وخۆ دواى له‌دایك بوون بۆ ماوه‌ى 10 خووڵه‌ك رووبه‌رووى شه‌پۆڵه‌كانى مۆبایل بكرێنه‌وه .
No comments:
Post a Comment