شڤان گۆران ... توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخست كه یه‌كێك له پێكهاته‌كانى ناو رۆنی زه‌یتوون له توانایدا هه‌یه ئه‌و پرۆتینه ژه‌هراوییانه له‌ناو ببات كه زیان به خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه هۆى له‌یادچوونی شته‌كان یانیش له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر هاتوون . ئاماده‌كارانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گوتیان كه ئاوێته‌ى " ئه‌لیوكینسال " پێكهاته‌ى پرۆتینی ADDL ده‌گۆڕێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندی به‌ستى ئه‌م ئه‌م پرۆتینانه له‌گه‌ل به‌شه‌كانی تری خانه‌ى مێشك هه‌نگاوی سه‌ره‌كیی یه‌كه‌مه بۆ تووشبوون به زه‌هایمه‌ر چونكه رێگه له پرۆتینه سوود به‌خشه‌كان ده‌گرێت كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌ماره خانه‌كاندا ببه‌ستن . هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه پرۆتینی جۆری ADDL له مێشكی مرۆڤدا ده‌ماره خانه‌كان له كارده‌خات ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى یاده‌وه‌ری و مردنى خانه‌كانی مێشك و دروست بوونى گرفت له كاری مێشك .
No comments:
Post a Comment