شڤان گۆران .. زۆرجار ئازاره‌كانی پشت كه له‌كاتى ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كى دیاری كراوى جه‌سته‌یی وه‌كو كاركردن له باخچه‌ى ماڵه‌وه یان شوێنی تر ، ده‌بێته هۆى نه‌چوونی ئه‌و كه‌سه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ، و له‌وانه‌شه ئه‌و ئازارانه هه‌ندێ كه‌س ناچار بكات به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایی واز له‌كاره‌كه‌ى خۆی بهێنێت . كۆمه‌له‌یه‌كى پیشه‌یی ئه‌لمانی كه تایبه‌تمه‌نده به جوانكاری باخچه‌كان ئامۆژگارى ده‌كات كه پێویست ناكات كاری جه‌سته‌یی ،بارێكی گران بكاته سه‌ر پشت . چونكه رێگاى ته‌ندروست هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى شته‌كان و هه‌ڵگرتنیان به‌بێ ئه‌وه‌ى ئازار به پشت بگه‌یه‌نێ و ده‌شبێته هۆى پاراستنى ماسولكه‌كانى پشت ، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست راهێنان به ماسولكه‌كان بكه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه قوڵایی پشت و هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ بڕبڕه‌كانی پشت . زۆربه‌ى كێشه‌كانی پشت له ئه‌نجامی كه‌می راهێنانی ماسولكه‌كانی پشت و سك و پێیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، هه‌روه‌ها گرفتی دیكه هه‌ن كه جه‌سته‌یی نین به‌لكو ده‌روونین ، چونكه 5% ی هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی پشت ئێشه ، بربڕه‌كانی پشت سه‌رچاوه‌ى ئازاره‌كه‌یه‌تی . له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێكهاته‌ى ئه‌قلی و زهنیش رۆلیان هه‌یه و به‌پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌كه گرفته‌كانی كار و بارودۆخی ژیانی رۆژانه و رارایی ده‌توانن ببنه هۆی په‌یدابوونی گرفته‌كانی پشت وه‌ك چۆن به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایی یان راوه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته هۆى پشت ئێشه . جووڵه‌ى رێكخراویش له‌م باره‌یه‌وه زۆر به‌سوود داده‌نرێت ، وه‌كو لیخوڕینی پایسكل و راكردن و رۆیشتنی ئاسایی و مه‌له‌كردن ، ئه‌مانه هه‌موویان چالاكیی باشن بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئازاره‌كانی پشت ، هه‌روه‌ها وه‌كو كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن راهێنانه وه‌رزشییه‌كانیش رۆلێكی گرنگ ده‌بینن له خاوبوونه‌وه‌ى ماسولكه‌كانی پشت .
No comments:
Post a Comment