شڤان گۆران .. ئافره‌تێكی سعودی داواى ته‌ڵاقی له‌مێرده‌كه‌ی كرد دواى ئه‌وه‌ی زانی كه ناوی له مۆبایلی مێرده‌كه‌ی به ( گوانتانامۆ ) نووسراوه . به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نی سعودی ئه‌و ئافره‌ته كاتێك به‌وه‌ی زانی ناوی له مۆبایلی مێرده‌كه‌ی ( گوانتانامۆ ) یه كه به‌رێكه‌وت مێرده‌كه‌ی مۆبایلی خۆی له‌ماڵه‌وه جێهێشتبوو و ئه‌ویش هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی پێوه بكات به‌ڵام بینی مۆبایله‌كه‌ی له ماڵه‌وه زه‌نگ لێده‌دات بۆیه كه سه‌یری كرد شۆك بوو .رۆژنامه‌كه ده‌ریشی خست كه " ئافره‌ته‌كه " زوو به‌زوو ده‌چێت داواى ته‌لاقی له‌مێرده‌كه‌ى ده‌كات و پێی وابوو كه ناونانی به‌م ناسناوه له مۆبایلی پیاوه‌كه‌ی وه‌ها ده‌گه‌یه‌نێ كه وه‌ك دڕنده‌یه‌ك وایه و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت یانیش ده‌سه‌لاتداره به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا . ئافره‌ته‌كه دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى له‌دواى 17 ساڵ له‌ژیانى هاوسه‌رگیری ئه‌نجامی دا ( لاواز كردنی پێگه‌ی منه و بۆیه سووڕم له‌سه‌ر جیابوونه‌وه ، یانیش ده‌بێت ئه‌و پیاوه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌كو سزا ببه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانێ كه هه‌ڵه‌ى كردووه و چیدیكه دووباره‌ى نه‌كاته‌وه ) .هه‌رچی پیاوه‌كه‌شه ده‌لێت كه ئه‌و به‌هیچ مه‌به‌ستێك ئه‌م ناوه‌ى به‌كارنه‌هێناوه ته‌نها بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی و نهێنی خێزانییه وه بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵیدان نه‌زانن ئه‌وه خێزانییه‌تی كه ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كات .
No comments:
Post a Comment