Oct 12, 2009

به‌هۆى سووتاندنى نامه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ی 18 مانگ زیندانی و یه‌ك ملیۆن و 200هه‌زار یۆرۆش سزا درا


شڤان گۆران .. كریستیان گارسیاى ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه‌ گه‌نجێكی ئیسپانییه‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد كه‌ سووتاندنى نامه‌كانى ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ى كه‌ جێی هێشتبوو ببێته‌ هۆى به‌ندكردنى بۆماوه‌ى 18 مانگ و سزادانیشی به‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار یۆرۆ ، به‌لام ئه‌مه‌ روویدا ,, دواى هاتنه‌ كایه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ بڕیاری پچراندنى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابوو ، له‌پێش ده‌رگاى ماڵه‌وه‌ وه‌ستا و گشت نامه‌كانى سووتاند ، به‌لام له‌ به‌دبه‌ختی خۆى ئه‌م نامانه‌ى فڕێدایه‌ ناو سندوقی زبڵ له‌كاتێكدا هێشتا گڕی پێوه‌ مابوو ، له‌ ئاكامدا بووه‌ هۆى گڕگرتنى سندووقی زبڵه‌كه‌ و دواتر سووتاندنی دره‌خته‌كانى ده‌وروبه‌ر ، پاشان له‌به‌ر به‌هێزی هه‌وا له‌ ناوچه‌كه‌ ئاگره‌كه‌ ناوچه‌یه‌كی به‌ رووبه‌رى 1900 هیكتار له‌ دارستاندا گرته‌وه‌ و زۆر له‌و خێزانانه‌ى نزیك شوێنه‌كه‌ نیشته‌جێبوون زیانیان پێكه‌وت و ناچاربوون ماڵی خۆیان جێبهێڵن .

سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ئاگره‌كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو ،و به‌هۆیه‌وه‌ به‌نده‌رى گاندیاى نزیك ئه‌م دارستانه‌ تووشی داخستن بوو ، و كوژاندنه‌وه‌كه‌شی به‌ ده‌ستێوه‌ردانی سوپا و فرۆكه‌ى تایبه‌ت كۆتایی هات به‌لام دواى ئه‌وه‌ى 1900 هیكتار له‌ دارستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانی له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌كانى سیمات و بنیڤاریۆ و گاندیا و شریسا و شیراكۆ و پارس گرته‌وه‌ .

به‌پێی ئاماری حكومه‌تى مه‌حه‌لی له‌ په‌لنسیه‌ ،كۆى زیان و تێچوونی كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ گه‌یشته‌ 195000 یۆرۆ ، بۆیه‌ش دادگای ژماره‌ 2 له‌و شارۆچكه‌یه‌ بڕیاریدا ئه‌م گه‌نجه‌ به‌دبه‌خته‌ به‌ بڕی ملیۆنێك و 200 هه‌زار یۆرۆ سزا بدات و ساڵ و نیوێكیش له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌ .

No comments:

Post a Comment