شڤان گۆران ... توێژه‌ران دووپاتیان كرده‌وه كه پیس بوونی هه‌وا ده‌بێته هۆى هه‌وكردنی ریخۆڵه كوێره و ئه‌م هه‌وكردنه‌ش زیاتر له‌و مانگانه‌دا رووده‌دات كه پله‌ى گه‌رمی تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه .
پێشتریش توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه پیس بوونی هه‌وا ده‌بێته هۆى نه‌خۆشی سی و بۆڕییه‌كانی خوێن ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌وا پیس بووه‌ى ئێمه هه‌ڵیده‌مژین له‌وانه‌یه ببێته هۆى تووشبوونمان به هه‌وكردنی ریخۆڵه كوێره ، وه هه‌ر چه‌ندیش هه‌واكه زیاتر پیس بێت ئه‌وا حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به‌و هه‌وكردنه زیاتر ده‌بێت .
دكتۆر ( جلعاد ج. كابان ) كه سه‌رۆكایه‌تى تیمی توێژینه‌وه‌كه ده‌كات و یاریده‌ده‌ری مامۆستای پزیشكییه له به‌شی كۆئه‌ندامی هه‌رس له زانكۆی كالجاری له وڵاتی كه‌نه‌دا ، دووپاتی كرده‌وه كه پیس بوونی هه‌وا هۆكارێكی كاریگه‌ره ، ئه‌مه‌ش وای كردووه بیر له‌و هۆكاره شاراوه‌یه بكه‌ینه‌وه كه له‌پشته‌وه‌ى تووشبوون به هه‌وكردنى ریخۆڵه كوێره‌یه و پێده‌چێت په‌یوه‌ندی به پیس بوونی هه‌واوه هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌واى ده‌ورووبه‌رمان خاوێنتر رابگرین و به‌و پێیه‌ش نه‌هێلین حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به‌م هه‌وكردنه زیاتر بێت له‌ناو خه‌ڵكدا .
شایانى باسه به‌پێی بۆچوونی زانا و توێژه‌ران پیس بوونی ژینگه و هه‌واى ده‌وروبه‌ر به هۆكاری زۆر له نه‌خۆشییه‌كانى وه‌كو سینگ و دڵ و ته‌نانه‌ت جلته‌ى مێشكیش داده‌نرێت ، و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تووشبوون به هه‌وكردنه‌كانى ریخۆڵه كوێره زیاتر له‌و ناوچانه به‌ربلاو ده‌بێت كه ژینگه‌كه‌ى خاوێن نییه .
Oct 8, 2009
پیس بوونى هه‌وا ده‌بێته هۆى هه‌وكردنی ریخۆله كوێره
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment