شڤان گۆران ،، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی واڵا له‌وانه‌یه ببێته خۆى زیانگه‌یاندن به گوێییه‌كان و دواتریش له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بیستن . چه‌ند زانایه‌كى به‌ریتانى ده‌ریانخست كه كه لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی واڵا به خێراییه‌ك كه له‌نێوان 80 و 110 كیلۆمه‌تر بێت له كاتژمێرێكدا گوێییه‌كانى مرۆڤ تووشی ژاوه‌ژاوێك ده‌كه‌ن نزیكه له پله‌ى ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌لایه‌ن ئامێری هه‌ڵكۆڵینی شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت . ئه‌و توێژه‌رانه له میانه‌ى دیدارێكی تایبه‌تمه‌ند به‌م بابه‌ته له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا روونیان كرده‌وه كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ده‌نگانه بریتین له‌و ژاوه‌ژاوه‌ی له بزوێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌رده‌چێت سه‌ره‌راى ژاوه‌ژاوى شه‌قام و ئۆتۆمبێله‌كان و هه‌وا كه هه‌موویان ده‌بنه هۆى له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بیستن . له‌وه‌وه توێژه‌ران داوایان له شوفێرانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه كرد كه ئامێرى تایبه‌ت به پاراستنى گوێ به‌كاربهێنن وه‌ك چۆن شوفێرانى ماتۆرسیكل به‌كاری ده‌هێنن . هه‌روه‌ها هۆشدارییان دا له‌وه‌ى كه ئه‌و زیانانه‌ى تووشی گوێ ده‌بن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌بێت و تا تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك ئینجا شوفێره‌كه هه‌ستى پێده‌كات ، ئه‌و كاته‌ش كار له‌كار ترازاوه . شاره‌زایان له كورته‌ى توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌وان چاودێری پله‌كانى ژاوه‌ژاویان له هه‌ردوو گوێی مرۆڤدا كردووه له‌كاتى لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل له خێراییه جۆر به‌جۆره‌كان و بۆیان روون بووه‌ته‌وه كه كاتێك خێرایی لێخوڕین له‌نێوان 80 و 110 كم له كاتژمێرێكدا بێت ئه‌وا شوفێره‌كه رووبه‌رووى ژاوه‌ژاوێك ده‌بێت كه هێزه‌كه‌ى ده‌گاته 88 تا 90 دیسبل ،له‌كاتێكدا 85 دیسبل پله‌ى كۆتایی ئه‌و ده‌نگه‌یه كه زیان به گوێ ناگه‌یه‌نێت و هه‌ر ده‌نگێك له‌م پله‌یه زیاتر بێت گوێ له‌كار ده‌خات .
No comments:
Post a Comment