| |
شڤان گۆران ...توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریخست كه راهێنانی مێشك له‌لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئه‌نجامی تووشبوونی شوێنێكی دیاریكراو له مێشكیان هه‌ستى بینینیان له‌ده‌ستداوه ده‌توانێت هه‌ندێ ئاستی بینایی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مرۆڤ .
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌لمَانی رایگه‌یاند كه ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه یارمه‌تی ئه‌و نابینایانه‌ى ده‌دات كه ناوچه‌ى به‌رپرسی بینین له مێشكیان كه له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌وه تووشی زیان هاتووه و له‌هه‌مان كاتدا مێشكیان هێشتا تواناى مامه‌ڵه‌كردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى بینیاییدا ،ئه‌مه یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت له‌وه‌ى ئه‌و توانایه بۆ مێشك بگه‌رێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه هه‌ست پێ بكات كه مێشك ده‌توانیت بیانبینێ .
ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كاسپار شویدرزیك ده‌لێت ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌رووى مه‌بده‌ئییه‌وه كه‌سانى تووشبوو به نه‌خۆشی كوێری ده‌توانرێت هه‌ندێ له هه‌ستی بینینیان بۆ بگه‌رێندرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌رگا له‌به‌رده‌م چینێكی نوێی توێژینه‌وه و رێگاچاره‌كان واڵا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له ئه‌نجامی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراو هه‌ستی بینینیان له‌ده‌ستداوه .
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه مێشك به‌رده‌وام خۆى ده‌گونجێنێ و ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌ك رابهێنرێ كه ئه‌وشتانه‌ی پێشتر له مێشكی ناوه‌وه‌دا ( نه‌ست ) ده‌یبینی ئێستا به شێوه‌ی هه‌ستی بیبینێت
No comments:
Post a Comment