Sep 22, 2009

چه‌ند جووڵه‌ و راهێنانێكی ساده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی زۆر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر داده‌نیشن .

چه‌ند جوڵه‌یه‌كی ساده‌ و زۆر گرنگ بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر داده‌نیشن .. راهێنانه‌كان به‌ وێنه‌ی جوڵاو روون كراوه‌ته‌وه‌ ... ده‌توانن سوودی زۆری لێ ببینن ...


















ئەمانەش چەند راهێنان و جوولەیەکى تایبەت بە چاون و پزیشکان زۆر جەختیان لەسەر کردۆتەوە و پێویستیشە هەریەک لە ئێمە کە چەندین کاتژمێر لەبەردەم شاشەى کۆمپیوتەرەکانمان دەمێنینەوە جا چ لە نووسینگە بێت یاخود ماڵەوە .

هەنگاوى یەکەم :
هەرکاتێک بیست خوڵەک بەسەر سەیر کردنى بەردەوامى شاشەى کۆمپیوتەر تێپەری ، سەرى خۆت بۆ لایەکى تر بسورێنەو تەماشای شتێک بکە کە نزیکەى ( 6 مەتر ) لێتەوە دووربێت ، چونکە ئەم شتە دووربینیی هاوێنەى چاو دەگۆرێت ئەمەش شتێکى زۆر پێویستە بۆ ئەوەى هاوێنەى چاو ماندوو نەبێت .

هەنگاوى دووەم :
بیست جار بەبەردەوامى و خێرایی چاوەکانت بنووقێنە و بیانکەرەوە ، ئەمەش بۆ ئەوەى ووشک نەبن و هەردەم بەتەڕى بمێننەوە .

هەنگاوى سێیەم :
بەپێی ئەو دەرفەتەى هەتە ، بیست هەنگاو بە پێی بڕۆ ، دواى بیست دەقیقە لە دانیشتن لەسەر یەک ، ئەم راهێنانە یارمەتى چالاک کردنەوە سوڕی خوین دەدات لە هەموو لەشی مرۆڤ .

No comments:

Post a Comment