| |
شڤان گۆران ،،، ده‌كرێت چاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌نفلۆنزا له‌ناو ئه‌و میوه و رووه‌كانه‌دا بێت كه ماده‌ى دژه ئۆكسێنیان تێدایه .
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریخست كه ماده دژه ئۆكسێنه‌كان له ترێ و سێ‌و و فراوله مرۆڤ له ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا ده‌پارێزێت كه ئه‌م ڤایرۆسه زیان به سییه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت .
توێژه‌ر ( سادیس ماتالون ) كه یه‌كێكه له ئاماده‌كارانى توێژینه‌كه ده‌لێت " توێژینه‌وه‌كانمان ده‌ریده‌خات كه ماده دژه ئۆكسێنه‌كان سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌نفلۆنزا " .
هه‌روه‌ها توێژه‌ر و دكتۆر گیرالد وایزمان له وتارێكیدا ده‌ری ده‌خات كه هه‌رچه‌نده كوتاندن دژی ئه‌نفلۆنزا بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ به تاكه رێگا داده‌نرێت بۆ رێگه‌گرتن له تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌لام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رگا له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری نوێ والا ده‌كات بۆ وه‌ستاندنی چالاكیی ڤایرۆسه‌كه ته‌نانه‌ت له دواى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه " .
No comments:
Post a Comment