Nov 6, 2009

سۆزى دایك و باوك پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كانیان






شڤان گۆران ،،، توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌سۆز مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مندالان ده‌بێته‌ هۆى په‌ره‌سه‌ندنی توانا هزرییه‌كانیان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى زیره‌كییان .
توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی مێشك له‌ واشنتۆن ئه‌نجامی دابوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ مامه‌ڵه‌كردنى توندوتیژانه‌ له‌گه‌ڵ مندالان وایان لێده‌كان دوژمنكارانه‌ بن له‌گه‌ڵ هه‌موو شتانه‌ى له‌ ده‌وروبه‌ری دان و كاریگه‌ریش ده‌خاته‌ سه‌ر تواناى هزرییان .
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ روونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و منداڵه‌ى له‌ خێزانێكدا گه‌وره‌ ده‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانیان پته‌وه‌ له‌لایه‌نی ده‌روونییه‌وه‌ دروسته‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و مندالانه‌ى كه‌له‌نێو كێشه‌ خێزانییه‌كاندا ده‌ژین یاخود یه‌كێك له‌ باوانیان سه‌فه‌ر ده‌كات ، كه‌ ئه‌مه‌ وا ده‌كات منداڵه‌كه‌ له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئالۆز بێ و له‌لایه‌نی ده‌روونیشه‌وه‌ جێگیر نه‌بێت .



No comments:

Post a Comment