Nov 6, 2009

وه‌رزش یارمه‌تی وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ ده‌دات






شڤان گۆران ،،، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانی ده‌ریخست كه‌ ئه‌نجامدانی راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان یارمه‌تی جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌دات كه‌ واز له‌ جگه‌ره‌ بهێنن ، چونكه‌ وه‌رزش كردن سه‌رنجراكێشی ئه‌م دیارده‌یه‌ و تامه‌زرۆیی كه‌سی جگه‌ره‌كێش بۆ جگه‌ره‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ زانكۆی " ئه‌كسته‌ر " ئه‌نجامیدابوو و تێیدا 20 جگه‌ره‌كێش به‌شداربوون كه‌ 15 كاتژمێر پێش ئه‌نجادانی پشكنینه‌كان جگه‌ره‌یان نه‌كێشا .

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئاسایی و وێنه‌ی تری په‌یوه‌ندیدار به‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ خرایه‌ به‌رده‌م به‌شداربووان ،پاشان 15 خووڵه‌ك له‌سه‌ر ئامێری راهێنانه‌كان وه‌رزشیان ئه‌نجام دا و جارێكی تر وێنه‌كانیان نیشان درایه‌وه‌ .

تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی به‌كارهێنابوو بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵی چاو له‌دواى نیشاندانی وێنه‌كان بۆئه‌وه‌ى راده‌ى په‌رچه‌ كرداری به‌شداربووان بزانێت .

توێژه‌ران له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پشكنینانه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌نجامدانی راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان سه‌رنجراكێشی وێنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ كه‌متر ده‌كات لای مرۆڤ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ مرۆڤ به‌ ئه‌نجامدانی راهێنانه‌ جۆربه‌جۆره‌ وه‌رزشییه‌كان تامه‌زرۆیی جگه‌ره‌كێشه‌كان بۆ جگه‌ره‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ .


No comments:

Post a Comment