Oct 4, 2009

ماده‌یه‌كى ژه‌هری له‌ناو ماسیدا بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ به‌كارده‌هێنرێت


شڤان گۆران .. زانایان گوتیان كه‌ ئه‌و ماده‌ ژه‌هرانه‌ى له‌ هه‌ندێ له‌ ماسیدا هه‌ن ده‌توانن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانى له‌شی مرۆڤ و له‌ناویان ببه‌ن .

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ خزمه‌تگوزارى توێژینه‌وه‌ كشتوكالییه‌كان له‌گه‌ل پسپۆر له‌ زانستی میكرۆبه‌كان پۆل زیمبا و ده‌رمانساز پیته‌ر مویله‌ر له‌ كارگێرى ژینگه‌یی نیشتمانی بۆ زه‌ریاكان له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیان دابوو گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و ماده‌ ژه‌هره‌ى ناسراوه‌ به‌ " ئیو گلینۆفیسین " كه‌ ئاوێته‌یه‌كى هاوشێوه‌ى ماده‌ى " سولنوبسین " ی تێدایه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ نایه‌ڵێت خانه‌ زیانبه‌خشه‌كانى نموونه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یی له‌ناو له‌شی مرۆڤدا زۆربن و گه‌شه‌ بكه‌ن .

هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ى كه‌ له‌ تاقیگه‌كاندا ئه‌نجامدراون ده‌ریانخستووه‌ كه‌ بڕێكی كه‌می ماده‌ى ناوبراو ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ مه‌ترسی گه‌شه‌كردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه‌ بوه‌ستێنێت و بیانكوژێت .

زانایان ئێستا له‌ هه‌وڵی زیاترن بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنییه‌تى به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ .


No comments:

Post a Comment