Oct 5, 2009

پاككردنه‌وه‌ى ددانه‌كان یارمه‌تى دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات


شڤان گۆران .. له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا ، توێژینه‌وه‌یه‌كى ژاپۆنی ده‌ریخست كه‌ رۆژانه‌ سێ جار پاككردنه‌وه‌ى ددانه‌كان به‌ فلچه‌ باشتره‌ له‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزشی جه‌سته‌یی یان پێرۆ كردنى سیسته‌مێكی خۆراكی دیاریكراو بۆ پاراستنی رێكو پێكی به‌ژن و باڵای مرۆڤ .

دكتۆر (تاكاشی وادا) له‌ زانكۆی جیكی له‌ تۆكیۆ له‌ ئامارێكیدا له‌باره‌ى هه‌ڵس و كه‌وت و خووه‌ رۆژانه‌كانی زیاتر له‌ 14 هه‌زار هاولاتی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ ناوه‌ڕاستى چله‌كاندا بوو ، ده‌ریخست كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ژن و بالایه‌كی رێك و پێكیان هه‌یه‌ دواى هه‌ر ژه‌مێكی خواردن مه‌یلی شوشتنی ددانه‌كانیان هه‌یه‌ .

تویژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ جارێك ئینجار ددانه‌كانیان بشۆن و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نی َ شووشتنى ددانه‌كان وه‌كو وه‌رزشێك واده‌بێت بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌ورییه‌كان ، به‌لام پاكو خاوێن كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان رۆلێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ پاراستنى ته‌ندروستی مرۆڤ و رێگا له‌ قه‌ڵه‌وى ده‌گرێت .



No comments:

Post a Comment