Oct 5, 2009

سێ زاناى ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵاتی نۆبلی پزیشكی وه‌رده‌گرن


شڤان گۆران .. هه‌ر سێ زاناو توێژه‌رى ئه‌مه‌ریكی ( ئه‌لیزابیت بلاكبێرن ، كارول گریده‌ر ، جاك شوستاك ) وه‌كو رێزگرتنێك بۆ كار و توێژینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ى ئه‌نزیمی ئه‌لتیلومیریز خه‌لاتى نۆبل له‌بوارى پزیشكی بۆ ساڵی 2009 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نۆبله‌وه‌ وه‌رده‌گرن .

وه‌ك لیژنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكرد ئه‌لتیلۆمیریز ئه‌نزیمێكه‌ ئه‌و كرۆمۆسۆمانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ پێكهاته‌ى بۆماوه‌یی پیربوون له‌خۆى ده‌گرێت و هه‌ر ئه‌م ئه‌نزیمه‌شه‌ به‌ كلیلی پاراستنی قۆناغی گه‌نجێتی داده‌نرێت له‌ مرۆڤدا .

بڕیاره‌ به‌دواى خه‌لاتی نۆبل له‌ بوارى پزیشكیشدا له‌ رۆژانی دابێ خه‌لاته‌كانى فیزیا و كیمیا و ئاداب و ئاشتی و پاشان ئابووری دابه‌ش بكرێن و دواتر له‌ 12 ی تشرینی یه‌كه‌م كۆتایی به‌ وه‌رزی ئه‌م خه‌لاته‌ بهێنرێت .

شایانى باسه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر خه‌لاتێكی نۆبل له‌هه‌ر یه‌كێك له‌م بوارانه‌ بڕى ( 980 ) یۆرۆ به‌ وه‌رگرانى خه‌لاته‌كه‌ ده‌ردێت و هه‌موو ساڵێكیش خه‌لاته‌كان له‌ 10 كانوونى یه‌كه‌م له‌ ستۆكۆلم پێشكه‌ش ده‌كرێ ، ته‌نها خه‌لاتى ئاشتی نه‌بێت كه‌ له‌ ئۆسلۆدا دابه‌ش ده‌كرێت .

No comments:

Post a Comment