شڤان گۆران .. پیاوێك له شارى میلانۆى ئیتاڵی به درێژایی 19 ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ بڕوانامه‌یه‌كى زانكۆیی هه‌بێت له‌م بواره‌وه كاری پزیشكی مندالان ده‌كات .
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ریانخست كه له‌میانه‌ى پشكنینێكی رۆتینی ده‌ركه‌وت به‌لگه‌نامه‌كانى ئه‌م پیاوه كه‌له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارى میلانۆ و هاوكات عیاده‌یه‌كی تایبه‌تیشی هه‌بوو ناڕاستن و دواجار فێڵه‌كه‌ى ئاشكرا كرا .
دواتر ده‌سه‌لات داواى له پزیشكه‌كه كرد كه روونكردنه‌وه له‌باره‌ى به‌لگه نامه‌كانی بدات ، به‌لام له‌جیاتى ئه‌مه ئه‌و پزیشكه وتارێكی ئاراسته‌ى ده‌سه‌لات كردبوو كه‌تیایدا بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاندبوو دواى ئه‌وه به‌ته‌واوى خۆى ون كرد .
دواى ئه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م پزیشكه ته‌نها شه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ى له كۆلیژه‌كه‌ى خۆى تێپه‌ڕاندووه و بڕوانامه‌ى زانكۆی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رنه‌گرتووه .
به‌لام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه ئه‌و مندالانه‌ى كه ئه‌م پزیشكه چاره‌سه‌رى بۆ كردبوون به پزیشكێكی به‌توانا و رووخۆشیان له‌قه‌ڵه‌م دا و ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه ئه‌و گرنگیی زۆرى به مندالان ده‌دا .
No comments:
Post a Comment