Oct 4, 2009

خواردنى شرینه‌مه‌نی كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ره‌فتاری مناڵاندا ده‌بێت


شڤان گۆران .. توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ى رۆژانه‌ شرینه‌مه‌نی و چكلێت ده‌خۆن له‌داهاتوودا زیاتر مه‌یلیان بۆ توندوتیژی ده‌ڕوات .

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ منداڵان له‌ ته‌مه‌نی ده‌ ساڵیاندا ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ شرینه‌مه‌نی بخۆن له‌وانه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنیاندا كاری توندو تیژی ئه‌نجام بده‌ن .

توێژینه‌وه‌كه‌ روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ 69 % ی به‌شداربووانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ره‌فتار و هه‌ڵس و كه‌وتیان جۆرێك له‌ توندوتیژی پێوه‌ دیاربوو له‌ ته‌مه‌نی منداڵییاندا رۆژانه‌ شرینه‌مه‌نی و جۆره‌كانی چكلێتیان ده‌خوارد .

دكتۆر سایمۆن مۆرى له‌ زانكۆى كاردیف دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاودێری كردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى منداڵان ده‌یخۆن له‌وانه‌یه‌ كار له‌ هه‌ست كردنیان به‌ دوژمنكاری به‌رامبه‌ر كه‌سانى تره‌وه‌ بكات ، چ به‌ره‌و باشتر یانیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ . و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ئازار به‌ كۆمه‌لگا ده‌گه‌یه‌نێ بۆ هۆكارى كۆمه‌لایه‌تى و ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌ وه‌كو به‌خێو نه‌كردنی مندالان له‌لایه‌ن باوكانه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌ست كردنیان به‌ ته‌نیایی له‌ ته‌مه‌نی مندالیاندا .

No comments:

Post a Comment