شڤان گۆران .. هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌رزی پاییز كه لاى خه‌ڵك سه‌ره‌تاى وه‌زری سه‌رما و تووشبوون به ئه‌نفلۆنزاكان داده‌نرێت ، به‌تایبه‌تی له‌ژێر سایه‌ى بلاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى جیهانى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌مساڵدا ، كه واى كردووه هه‌موو وه‌رزی پاییز و زستانى داهاتوو مه‌ترسیدارتر بكات و ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت كه چه‌ند رێگایه‌كی خۆپارێزی بگرێنه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى تووشبووون به نه‌خۆشییه‌كان .
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند ئامۆژگارییه‌كن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى پاییز كه مالپه‌رى Health.com بلاوكراوه‌ته‌وه :
1- دواى هه‌ر ته‌وقه كردنێك ده‌سته‌كانت بشۆ : به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌وقه‌كردن زۆر له هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌گوازێته‌وه بۆیه ته‌نها شوشتنی ئاسایی به‌س نییه ، رێژه‌یه‌كى زیاتری ئاو به‌كاربێنه كه ببێته هۆى لابردنی میكرۆبه‌كان .
2- ده‌ستت به‌دوور رابگره له له‌هه‌ندێ ئه‌ندامانی له‌شت ، هه‌وڵ بده كه ده‌ستت نه‌كه‌وێت به چاوه‌كان و لووتت ، چونكه ئه‌م دوو ئه‌ندامه هۆكاره‌كانى نه‌خۆشی له‌ناو خۆیاندا كۆده‌كه‌نه‌وه .
3- خه‌وتنى پێویست : هه‌ركاتێك هه‌ستت به ماندووبوون كرد پێویسته بخه‌ویت ، پزیشكان ئامۆژگارى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ پێویسته رۆژانه 8-10 كاتژمێر بخه‌وێت ، چونكه حه‌سانه‌وه‌ى له‌شی مرۆڤ زۆر گرنگه بۆ پاراستنى ده‌زگاى به‌رگری له مرۆڤدا .
4- گرنگیی به خواردنت بده : له‌وانه‌یه ئاسان نه‌بێت له‌هه‌موو كاته‌كاندا خۆراكی ته‌ندروست بخورێت ، به‌تایبه‌تی له بارودۆخی كار و ژیانى هاوچه‌رخ ، به‌لام خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه ده‌بێته خۆى بنیاتنانی جه‌سته‌یه‌كى به‌هێز و سه‌لامه‌ت ، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی پێویست ده‌زگاى به‌رگری له‌شت به‌هێز ده‌كات .
5- له‌نه‌خۆشه‌كان دووركه‌وه : هه‌وڵ بده دوورییه‌كی گونجاو له‌نێوان تۆ كه‌سه نه‌خۆشه‌كاندا هه‌بێت ، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى تووشی نه‌خۆشییه‌كى په‌تایی هاتوونه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كه‌سه نزیكه‌كانیشتان بن .
6- خۆت خاوێن رابگره : هه‌میشه با ده‌سته‌سڕى خاوێنت لابێت و ئاگادارى ئه‌وشتانه به كه ده‌یانكڕیت ، چونكه هه‌ندێ ده‌سه سڕ و جۆری كلینس ماده‌ى خاوێنكه‌رى تێدا نیه بۆیه ئه‌م جۆره به‌ته‌واوى كاره‌كانی خۆى جێبه‌جێ ناكات .
7- دووربكه‌وه له جگه‌ره‌كێشان : زۆر كێشانى جگه‌ره ده‌بێته هۆى گۆڕانكاری له ئامێرى هه‌ناسه‌دان و واى لێ ده‌كات كه‌متر تواناى به‌رهه‌لستكاریكردنى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌بێت .
8- كردنی نینۆكه‌كان : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى جوانی په‌نجه‌كانت ئه‌وا ده‌بێت نینۆكه‌كانت بكه‌یت ، چونكه نینۆك میكرۆبی زۆر له ژێره خۆى كۆده‌كاته‌وه كه ده‌بنه هۆى نه‌خۆشی جۆراوجۆر .
9- پێبكه‌نه : توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه كامه‌رانی و دلخۆشی رۆلێكی گرنگ ده‌بینی له دروست كردنى ده‌زگایه‌كى به‌رگری به‌هێز له له‌شی مرۆڤدا ، هه‌روه‌ها بیكردنه‌وه‌ى ئیجابیانه‌ى هه‌مان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ .
No comments:
Post a Comment