Sep 24, 2009

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی



هیچ شتێك نییه‌ له‌ ژیان گرنگتر بێت له‌ ته‌ندروستییه‌كى باش و خێزانێكى به‌خته‌وه‌ر .. توێّژه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كانى خێزانى به‌رگرى له‌ش زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌رى تووش بوون به‌ جه‌لته‌ى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ رێگاى هێشتنه‌وه‌ى هۆرمۆنى تووره‌یی له‌ ئاستێكى نزم .
وشه‌ جوانه‌كان و هه‌سته‌ ناسكه‌كان كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونى خێزانێكى نموونه‌یی . لێكۆلینه‌وه‌كانى ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌و كه‌ زمانی ئاخاوتن كاریگه‌رى له‌سه‌ر رێژه‌ى كۆرتیزۆل له‌نێوان ژن و مێرده‌ نوێییه‌كاندا هه‌یه‌ و ئافره‌تیش زیاتر هه‌ستیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ وشه‌ ناخۆش و نێگه‌تیڤه‌كان .
(( كۆرتیزۆل )) بریتییه‌ له‌ هۆرمۆنێك كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ده‌مار گرژى و تورِه‌یی و هه‌رچه‌نده‌ مرۆڤ زیاتر تورِه‌ بێت رێژه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌ خوێندا زیاتر ده‌بێت

له‌ راستیدا ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ رێژه‌ى كۆرتیزۆلیان زیاد ده‌بێت زیاتر رووبه‌رووى ته‌لاق و جیابوونه‌وه‌ى هاتوون دواى تێپه‌ر بوونى 10 سال له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ .
خانمان به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر رووبه‌رووى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ خوێن بۆیه‌ ئه‌وان پێوه‌رێكى گرنگن بۆ په‌یوه‌ندییه‌ خێزانییه‌كان .
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ش دووپاتیان كردۆته‌وه‌ كه‌ خانمان كاردانه‌وه‌ى زیاتر له‌ جه‌سته‌یان به‌ دی ده‌كرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ل پیاوان له‌كاتى كێشه‌ خێزانییه‌كان .
به‌لام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێر بێ چۆن قسه‌ و گفتو گۆ له‌سه‌ر كێشه‌ خێزانییه‌كانی نێوان خۆی و به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بكات به‌ رێگه‌یه‌كى هێمن و ئه‌رێنى ته‌نانه‌ت له‌ كاتى توورِه‌ییشدا .
چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وت و رێگایه‌كى كاریگه‌ر هه‌یه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ ئه‌وانیش :
-هه‌وڵ بده‌ پلانه‌كانت بگۆریت ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ت له‌گه‌ل به‌رامبه‌رت نه‌گونجێت . ئه‌مه‌ باشتره‌ له‌وه‌ى سوورِ بیت له‌سه‌ر -ئه‌نجامدانى كارێك كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێی ناخۆش بێت و ببێته‌ هۆى په‌یدا بوونى جۆرێك له‌ كێشه‌ له‌نێوانتان .
-با هه‌رده‌م ده‌نگت هێمنانه‌ و نزم بێت به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ره‌تای گفتۆگۆكان .
-ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ به‌كار مه‌هێنه‌ كه‌ ئاماژه‌ بۆ بێ ریزى و خۆشنه‌ویستن ده‌كه‌ن .
-هه‌وڵ بده‌ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ كه‌م بكه‌یه‌وه‌ كه‌ ره‌خنه‌ له‌ كه‌سێتى و هه‌ڵس و كه‌وتى بكات .
-هه‌وڵ بده‌ بۆ ماوه‌ى 20 خوڵه‌ك خۆت خاو بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئارام بیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستت پێ هه‌بوو .
هه‌ر هاوسه‌رێك پێویستی به‌ لێك نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌رێنى و گۆرِینه‌وه‌ى راو بۆچوون و گفتۆ گۆ هه‌یه‌ له‌ بابه‌ته‌ جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له‌ گه‌وره‌بوونى قه‌باره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه‌ ، چونكه‌ ژن و مێرد له‌وانه‌یه‌ به‌درێژایی رۆژ خه‌ریكى كارى ده‌ره‌وه‌ بن و دواتریش له‌ماڵ خه‌ریكى كاروبارى منداڵه‌كان بن بۆیه‌ راگۆرِینه‌وه‌و گفتۆگۆكان پچرپچر ده‌بن و ده‌بێت دووباره‌ په‌یوه‌ندییه‌ عاتفییه‌كان نوێبكرێنه‌وه‌ له‌نێوانیان ئه‌ویش له‌رێگه‌ی :
-هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شتێكى بچووك و به‌ته‌نیا له‌ ئێواره‌یه‌كدا .
-دواى گه‌رِانه‌وه‌ له‌شوێنى كاره‌وه‌ بۆ ماڵ بۆماوه‌ى 20 خوڵه‌ك به‌ته‌نیا پێكه‌وه‌ بن .
-دیاری كردنى دوو كاتژمێر له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا بۆ ده‌رچوون .
-پابه‌ند بوون به‌و هه‌نگاوانه‌ و چه‌سپاندنى له‌ ژیانى رۆژانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببن به‌ عاده‌تێكى ئاسایی .
له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیر هه‌رده‌م خێزان رووبه‌رووى كۆمه‌لێك كێشه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامى راهاتنى هه‌ر كه‌سێك له‌ سیسته‌مێكى دیاریكراوى ژیان . به‌لام دواى هاوسه‌رگیرى ده‌بێت هه‌موو شتێك دابه‌ش بكه‌ن له‌ ژیان و ئه‌ركه‌كانى رۆژانه‌یان و ته‌نانه‌ت شه‌ونخوونى و پشووه‌كانیانیشان .
بۆیه‌ له‌كاتى ئاماده‌كردنى سیسته‌مى ژیانت و دیاریكردنى پلانه‌كانت پێویسته‌ لایه‌نه‌كه‌ى تریش پشتگوێ نه‌خه‌یت پێویسته‌ ئه‌م خالانه‌ له‌به‌ر چاو بگریت :
-گفتو گۆكردن له‌سه‌ر شێوازى ژیانت له‌گه‌ل لایه‌نى به‌رامبه‌ر
-سوورِ نه‌بوون له‌ شتێكى دیاریكراو كه‌ تۆ به‌باشی ده‌زانیت .
-دۆزینه‌وه‌ى شتی نوێ كه‌ هه‌ردووكتان تیایدا به‌شدار و هاوبه‌ش بن .


وه‌رگێرانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ / شڤان گۆران
مافی بلاو كردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رگێر پارێزراوه‌

No comments:

Post a Comment