|
شڤان گۆران ،، گه‌وره كۆمپانیاى پرۆگرامسازیی ئه‌مه‌ریكی ( مایكرۆسۆفت ) رایگه‌یاند كه وه‌شانی كۆتایی سیسته‌می ( ویندۆز 7 ) كه بڕیاره شوێنی ( ڤیستا ) بگرێته‌وه ، له 22 ى تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ده‌خرێته بازاره‌وه .
مایكرۆسوفت له سه‌ره‌تاى مانگی ئایارى رابردوو ژماره‌یه‌كی كه‌می له وه‌شانێكی ئه‌زموونی نیمچه كۆتایی له‌م سیسته‌مه نوێیه بلاوكرده‌وه و داواى له به‌كارهێنه‌رانى كرد كه تاقی بكه‌نه‌وه و راى خۆیان له‌سه‌ر ده‌رببڕن .
وه له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندیش ده‌نگۆى ئه‌وه بلاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م سیسته‌مه نوێیه به‌تواناتر و باشتره له ڤیستا .
جێی باسه ئه‌گه‌ر وه‌شانی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وا مایكرۆسوفت بڕواى وایه كه له 12 یان 18 مانگی داهاتوو ملیاره‌ها دۆلار قازانج بكات .
No comments:
Post a Comment