| |
شڤان گۆران ... له نوێترین داهێنان له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی چاوێلكه‌یه‌كی دروست كردووه كه له‌هه‌مان كات رۆڵی وه‌رگێڕیش ده‌بینێت .
كۆمپانیای " ئێن . ئه‌ى . سی " ی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له ژاپۆن ئامێرێكی كۆمپیوته‌ری زۆر هه‌ستیاری له چوارچێوه‌ى چاوێلكه‌یه‌كى بچو‌وكدا چه‌سپاندووه یه‌كه‌یه‌كی نیشاندانیشی پێ به‌ستووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دووكه‌س هه‌رچه‌ند زمانی یه‌كتریش نه‌زانن بتوانن به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن .
به داگرتنی ته‌نها دوگمه‌یه‌كی بچووك ئه‌م چاوێلكه‌یه ئاخاوتنه‌كان تۆمار ده‌كات و بۆ سێرڤه‌ره‌كه ده‌ینێرێت له‌وێش شیده‌كاته‌وه و وه‌ری ده‌گێڕێ ، دواى ئه‌وه‌ش سێرڤه‌ره‌كه ئاخاوتنه‌كه به‌شێوه‌ى نووسین ده‌نێرێته یه‌كه‌ى نیشاندان و ئه‌و كاته به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به ئاسانی له چاوێلكه‌كه‌وه به‌و زمانه‌ى كه خۆى ده‌یه‌وێ بیخوێنێته‌وه .
ئه‌م داهێنانه نوێییه هێشتا له قۆناغی گه‌شه‌پێدانه و جارێ هیچ ناوێكیشی لێ نه‌نراوه و له‌وانه‌یه نرخه‌كه‌ی هه‌رزان نه‌بێت ، چونكه نرخی ئێستای بریتییه له 83 هه‌زار دۆلار به‌لام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی كات هه‌رزانتر ده‌بێت .
كۆمپانیاكه ده‌لێت كه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به ئاسایی به‌رێوه‌بچێت ئه‌وا ئه‌و گه‌شتیاره‌ى سه‌ردانی ولاتێك بكات ده‌توانێت به بڕاوبه‌خۆبوونه‌وه به خه‌ڵكی بلێت " ئه‌و شتانه‌ى ده‌یڵێیت ده‌توانم بیانخوێنمه‌وه ".
No comments:
Post a Comment