Nov 6, 2009

بێبه‌شكردنى منداڵان له‌یاری تووشی نه‌خۆشییه‌كانی مێشكیان ده‌كات







شڤان گۆران ... توێژه‌ران جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ بێبه‌شبوونی منداڵان له‌ یارییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى دریًژ جۆرێك له‌ خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه‌كانی مێشكیشیان بۆ دروست ده‌كات ، و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ مندالان له‌ سالانی یه‌كه‌میانه‌وه‌ فێری نه‌رمونیانی بكرێن و باشترین رێگاش بۆ ئه‌مه‌ به‌هۆى یاریكردنه‌وه‌ ده‌بێت .

پزیشكی ده‌روونناسی ئۆسترالی مایكل كار جێرج ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ یاریكردن نه‌ك ته‌نها په‌ره‌ به‌ به‌هره‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ده‌دات به‌لكو ئه‌و مندالانه‌ى له‌ زووه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كى ئاراسته‌كراوى یاریكردنیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت ئاستی زیره‌كییان له‌ ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به‌رزتر ده‌بێت له‌و هاوته‌مه‌نانه‌ى كه‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كى یاریكردنیان پێنه‌دراوه‌



No comments:

Post a Comment