| |
شڤان گۆران ... پرته‌قاڵ به‌یه‌كێك له مزره‌مه‌نییه زۆر به سووده‌كان داده‌نرێت و ئاستی ته‌ندروستی و به‌رگری له‌ش له دژى نه‌خۆشییه‌كان زیاد ده‌كات .
توێژه‌ران ئاماژه ده‌كه‌ن كه پرته‌قاڵ سووری خوێنی مرۆڤ چالاك ده‌كات و مژینی ماده‌ی ئاسن بۆ له‌ش زیاتر ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ماده‌ی ئاسن له خوێن ، كه یارمه‌تی چالاكبوونی مرۆڤ ده‌دات ، هه‌روه‌ها پرته‌قاڵ چاره‌سه‌رییه‌كی كاریگه‌ره بۆ ئه‌نفلۆنزا .
توێژه‌ران روونیشیان كرده‌وه پرته‌قاڵ بۆ سنگ و كۆكه به‌سووده و له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زووى مرۆڤ بۆ خواردن زیاتر ده‌كات و خواردنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو كاته‌كان گونجاوه ، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ چه‌ند سوودێكی زانستى تری هه‌یه له باشتر كردنى ئه‌دای كۆئه‌ندامی هه‌رس ، چونكه چاره‌سه‌ری به‌دهه‌رسی ده‌كات و كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات .
هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردۆته‌وه كه پرته‌قاڵ ئێسك به‌هێز ده‌كات چونكه ریًژهیهكی باشی كالیسیۆمی تێدایه ، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ به‌باشترین خواردنه‌وه داده‌نرێت له‌دواى ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان چونكه رێژه‌یه‌كی باش له كانزا و ڤیتامینه‌كانی تێدایه.
No comments:
Post a Comment