Nov 8, 2009

قه‌ڵه‌وى هۆكاری راسته‌وخۆى شێرپه‌نجه‌یه‌





KTV ...

شڤان گۆران ... به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگاى ئه‌مه‌ریكی بۆ توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ ، هه‌موو ساڵێك زیاتر له‌ 100 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ تۆمار ده‌كرێت و هۆكاری سه‌ره‌كیشی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی له‌راده‌ به‌ده‌ری كێشی له‌شه‌ .

راپۆرته‌كه‌ روونی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ورى زیاده‌ی له‌ش به‌رپرسه‌ له‌ 49 % ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ى مندالدان و 35 % شێرپه‌نجه‌ى سوڕێنچك و 28% ی شێرپه‌نجه‌ى په‌نكریاس و 24 % ی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و 21 % شێرپه‌نجه‌ى زراو و 9 % شێرپه‌نجه‌كانی قۆڵۆن .

لۆرانس كلۆنیل كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى به‌شداری له‌ ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته‌دا كردووه‌ ده‌لێت : " ئێستا خه‌ریكه‌ ده‌زانین كه‌ كێشی زیاد له‌ ڕاده‌ رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ هه‌ندێ له‌ جۆره‌ باوه‌كان شێرپه‌نجه‌."
هه‌روه‌ها له‌ به‌یانه‌مه‌یه‌كی په‌یمانگاكه‌دا ناوبراو ده‌لێت " ئاشكرایه‌ كه‌ قه‌ڵه‌وى نه‌ك ته‌نها هۆكارێكی گرینگه‌ بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ، به‌لكو ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رییه‌كانیش ئاڵۆز ده‌كات و هه‌ڵی رزگاربوون كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كێشی ئاساییان هه‌یه‌ " .

توێژینه‌وه‌كانی دیكه‌ش ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ چه‌وریی زیاده‌ى له‌شی مرۆڤ هۆكاره‌كانی ئۆكساندن و ئه‌و مادانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى هه‌وكردن له‌ناو له‌شدا زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى روودانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ ترشی ناوكی ( DNA ) .

هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وى مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى پاله‌په‌شتۆى خوێن و جه‌لته‌ى مێشك زیاتر ده‌كات .


No comments:

Post a Comment