| |
KTV ...
شڤان گۆران ... توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریخست كه دیاریكردنى ماوه‌ى گونجاو بۆ خه‌وتن یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كه خواردنی باش و ته‌ندروست هه‌ڵبژێرێ و له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌یپارێزێت .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند توێژه‌رێكی كۆلیژی پزیشكی له زانكۆى هارفاردی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر 542 پیاو كه وه‌كو شوفێری تاكسی تا كاتژمێره دره‌نگه‌كان و بۆ ماوه‌یه‌كى نارێكخراو كاریان ده‌كرد ئه‌نجام درابوو ، ده‌ری خستووه كه رێژه‌ى ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه بریتییه له 49 ساڵ و 83% ش له‌وانه له سپی پێسته‌كانن .
هه‌روه‌ها بۆ توێژه‌ران روون بوه‌وه كه ئه‌و شوفێره‌ى له شه‌واندا كاتی پێویست ته‌رخان ده‌كات بۆ خه‌وتن به‌پیچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى پچر پچڕ و بێ به‌رنامه ده‌خه‌ون ، ده‌توانن خۆراكی ته‌ندروست و باش هه‌لبژێرن و ته‌ندروستییه‌كى باشتریان ده‌بێت .
ئه‌و توێژه‌رانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه " ته‌رخان نه‌كردنی كات و به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك و گونجاو بۆ خه‌وتن ده‌بێته هۆى دروست بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی وه‌كو زیادبوونی كێش و تووشبوون به شه‌كره و له‌داهاتووشدا ده‌بێته هۆى زوو مردن " .
No comments:
Post a Comment