| |
شڤان گۆران .... پسپۆرانی بواری خۆراك رایانگه‌یاند كه ترێ یارمه‌تی چالاكتر كردنی جگه‌ر ده‌دات و ته‌ندروستییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت و ده‌ردانی ماده‌ى زراویش رێك ده‌خات .
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ترێ له‌زۆر له‌و توخمه خۆراكییانه‌ی تێدایه كه ده‌بنه هۆى له‌ناوبردنی ماده شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و ده‌ردانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش ، هه‌روه‌ها ترێ له‌زۆر له ڤیتامین و كانزاكان پێكدێت ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش دژه ئۆكسێنه‌كانی تێدایه .
هه‌روه‌ها شاره‌زایان روونیان كرده‌وه كه ترێ ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ، هه‌روه‌ها كۆكه‌ى توند سووك ده‌كاته‌وه و داخوڕانی ددانیش ناهێڵێ .
No comments:
Post a Comment