شڤان گۆران،، چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌لگه‌یه‌كى نوێیان خسته ڕوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بیردۆزی داروین له‌باره‌ى په‌ره‌سه‌ندنه‌وه هه‌ڵه بووه .
تیمێكی جیهانی له زانایانى ڕه‌چه‌له‌كی نه‌ژادی مرۆڤ له هه‌ردوو زانكۆى كین ستیت و كالیفۆرنیا ئاشكرایان كرد كه كۆنترین شوێنه‌وارى مرۆڤ له‌سه‌ر رووى زه‌مین دۆزراوه‌ته‌وه كه بریتییه له ئێسكه په‌یكه‌رێكی ئه‌سیوبی و ته‌مه‌نی ده‌گاته چوار ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار ساڵ و ناوی ئه‌م مرۆڤ به‌راییه( ئه‌ردى ) یه.
تیمی توێژینه‌وه‌كه رایانگه‌یاند كه دۆزینه‌وه‌ى " ئه‌ردی " ده‌یسه‌لمێنێ كه مرۆڤ له نه‌وه‌كانی شێوه‌ى مه‌یموونی شه‌مپازییه‌وه په‌ره‌یان نه‌سه‌ندووه ، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و بۆچوونه كۆنانه به‌هه‌ڵه‌دا ده‌به‌نه‌وه كه ده‌لێن مرۆڤ به ڕه‌چه‌ڵه‌ك له مه‌یموونه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه .
توێژه‌ران له راپۆرته‌كه‌یان له گۆڤارى " ساینس " ده‌ریانخستووه كه " ئه‌ردی " یه‌كێكه له پێشینه‌كانى مرۆڤ و ئه‌و زنجیرانه‌ى له‌مه‌وه هاتوونه‌ته خوار مه‌یموونی شه‌مپازی و هیچ جۆره مه‌یموونێكی دیكه نه‌بوونه .
هه‌روه‌ها زانایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ردی له‌وانه‌یه كۆنترین پێشینه‌ى مرۆڤ بێت چونكه یه‌ك ملیۆن ساڵ كۆنتره له " لوسی " كه یه‌كێك بووه له گرنگترین ره‌چه‌له‌كه‌كانى مرۆڤ پێش دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره .
زاناى ئه‌مه‌ریكی له زانكۆى كێنت كه یه‌كێكه له پسپۆره‌كانی بوارى نه‌ژادى مرۆڤ ، روونی كرده‌وه كه توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر مرۆڤی به‌رایی كه به‌ناوى Ardipithecus ramidus كه ئه‌م مرۆڤه پێش 4.4 ملیۆن ساڵ له ئه‌سیوبیا ناسراوه ، و ده‌ریخست كه " خه‌ڵك زۆرجار پێیان وایه مرۆڤ له مه‌یموونه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندووه ، به‌لام ئه‌مه راست نییه " .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بیرۆكه‌كه وا بلاوبووه‌ته‌وه مرۆڤ وێنه‌یه‌كى په‌ره‌سه‌ندووه له شه‌مپانزی ، به‌لام لێكۆلینه‌وه له مرۆڤی به‌رایی واى كردووه دڵنیا بین كه مرۆڤ ناتوانرێت له شامپانزی یان گۆریلاوه په‌ره بسه‌نێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پرۆفیسۆر ( سی ئۆوین لوفجۆی ) پسپۆر له نه‌ژادی مرۆڤ له زانكۆی كێنت بۆچوونی وابووه كه له‌وانه‌یه مه‌یموون له مرۆڤه‌وه هاتبێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه .
No comments:
Post a Comment