چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن كه به‌هۆیانه‌وه‌ى مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ست به‌وه بكات ڤیتامینه‌كان له له‌شیدا كه‌م بووه‌ته‌وه یانیش پێویستى به چ ڤیتامینێك هه‌یه . هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ڤیتامینه‌كانى تێدایه دیاریكراون له‌م چه‌ند خاله‌ى خواره‌وه‌دا :
ئه‌گه‌ر تووشی :
* ئیلتهاباتى به‌رده‌وام به‌تایبه‌تى له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌ناسه .
*ده‌ركه‌وتنى برین له ده‌مدا ( یان كولبوونى ده‌م )
* شه‌و كوێرى ( واته نه‌بینینى شته‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاسایی له كاتى شه‌ودا )
*وشكبوون و قلێشانى پێست بوویت ..
-ئه‌وا تۆ ڤیتامینى ((A)) له‌ناو له‌شتدا كه‌مه ..
ڤیتامین ((A)) له‌م خۆراكانه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت :
1-رۆنى جگه‌رى حوت ، په‌نیر ، ماست ، سه‌رتوو
2- رووه‌كه سه‌وز و ره‌نگاوره‌نگه‌كان وه‌كو : سپێناخ ، گێزه‌ر ، خه‌س ، ته‌ماته ، پاقله‌مه‌نییه‌كان ، خۆخ ، شه‌ربه‌تى پرته‌قال
.
ئه‌گه‌ر تووشی :
* هیلاك بوونى به‌رده‌وام .
* ته‌ركیز نه‌كردن له‌سه‌ر شته‌كان.
*قلێشانى لێوه‌كان
* هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر به رووناكى
* دڵه‌راوكێ و خه‌مۆكیی به‌رده‌وام
* خه‌وزران ( بێ خه‌وی ) بوویت ..
-ئه‌وا ڤیتامینى (( B)) له له‌شتدا كه‌مه .
ڤیتامین (( B)) له‌م خۆراكانه‌دا هه‌یه :
جگه‌ر ، گۆشت ، سپێنه‌ى هێلكه ، سه‌وزه و میوه‌كان ، سپێناخ ، گێزه‌ر ..
ئه‌گه‌ر تووشی :
*هه‌ست به سه‌رما كردنى به‌رده‌وام
*خوێن لێهاتنى لێوه‌كان
*دره‌نگ سارێژبوونه‌وه‌ى برینه‌كان بوویت .
ئه‌وا ڤیتامینى ((C )) له له‌شتدا كه‌مه .
ڤیتامینى ((C )) له‌م خۆراكانه‌دا هه‌یه :
جگه‌ر ، شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ - له‌یموون ، فراوله ، كه‌ره‌وز ، ته‌ماته
ئه‌گه‌ر تووشی :
*ئازاره‌كانى جومگه و پشت
*وه‌رینى قژ بوویت
ئه‌وا ڤیتامینى ((D )) له له‌شتدا كه‌مه
ئه‌م ڤیتامینه‌ش له‌م خۆراكانه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت
رۆنى جگه‌رى حوت ، سه‌رتوو ، ماست ، سپێنه‌ى هێلكه ، و تیشكى خۆر .
ئه‌گه‌ر تووشی :
*هه‌ست به ماندووبوون ته‌نانه‌ت له بچووكترین كاریشدا .
* دره‌نگ سارێژبوونه‌وه‌ى برینه‌كان بوویت ..
ئه‌وا ڤیتامینى (( E)) له له‌شتدا كه‌مه .. ئه‌ویش هه‌یه له :
سه‌وزه‌كانى وه‌كو خه‌س و سپێناخ و كه‌ره‌وز هه‌روه‌ها له تۆى كه‌تان و رۆنى سۆیا و گه‌نمه شامى و به‌رهه‌مه‌كانى گه‌نم
..
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بییه‌وه / شڤان گۆران
مافی بلاوكردنه‌وه‌ی پارێزراوه
No comments:
Post a Comment