| |
شڤان گۆران ... توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه تیمێك له زانایانی زانكۆی ویلایه‌تى ئۆكلاهۆ ئه‌نجامیاندابوو دووپاتى كرده‌وه كه میوه‌ى فراوله ئاستى چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كانی وه‌كو كۆلیسترۆلی جۆری (LDL) كه ده‌بێته هۆى نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ، له له‌شی مرۆڤدا داده‌به‌زێنێت .
ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌وه هات كه زانایان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 16 ئافره‌ت ئه‌نجام دا كه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان له ئارادابوو ، ئه‌ویش له‌رێگه‌ى خواردنه‌وه‌ى دوو كوپ له شه‌ربه‌تی فراوله‌ى وشك كرا‌و بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته ، كه دواتر روون بووه‌وه ئاستى چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كان دابه‌زینێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له 13 له‌و ئافره‌تانه رێژه‌ى چه‌وری گه‌یشتۆته حاڵه‌تی ئاسایی خۆی بێئه‌وه‌ى هیچ كاریگه‌رییه‌كی لابه‌لای كردبێته سه‌ریان .
No comments:
Post a Comment