شڤان گۆران .. به‌رده‌ڕه‌ش له ساڵی 1890 له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان بووه‌ته ناحیه و به‌پێی بڕیارێكی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له 12/10/2006 بوو به قه‌زایه‌كى سه‌ربه‌خۆ سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك ، و له رۆژی 8/4/2007 رێوره‌سمی ده ست به‌كاربوونی قه‌زاكه به‌رێوه‌چوو و به‌رێز ( مازن محه‌مه‌د سه‌عید ) وه‌كو یه‌كه‌م قایمه‌قام ده‌ست به‌كاربوو .
ئه‌م ده‌ڤه‌ره رووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه ( 400.000 ) مه‌تر دووجایه و ژماره‌ی دانیشتوانیشی ده‌گاته ( 102 ) هه‌زار كه‌س و سێ ناحیه و 106 گوند له‌خۆی ده‌گرێت ، شوێنێكی ستراتیژی هه‌یه و ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ر سێ پارێزگاكانى ( دهۆك – هه‌ولێر – مووسل ) .
ئێستاش دواى به‌سه‌رچوونی زیاتر له ( 2 ) ساڵ به‌سه‌ر به‌قه‌زابوونی به‌رده‌ڕه‌ش ، حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمهتگوزتاری پێشكه‌ش بههاولاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردووه و زۆر له ده‌زگا و فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ى حكومی له‌م قه‌زایه‌دا كردووه‌ته‌وه ، بۆ زیاتر ئاگادار بوون له چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و پرۆژانه چاوپێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ به‌رێز ( مازن محه‌مه‌د سه‌عید ) قایمه‌قامی قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجام دا :
پ : به‌رده‌ڕه‌ش دواى به قه‌زابوونی پێویستی به پرۆژه‌ی زیاتر هه‌بوو ، ئایا ئه‌و پرۆژانه چین له‌و ماوه‌ى ئه‌م دووساڵه‌ى بهقهزابوونیدا خراونه‌ته خزمه‌تى هاولاتیان ؟
و / له‌دواى به‌قه‌زا بوونى به‌رده‌ڕه‌ش زۆر پرۆژه‌ى گرنگ ئه‌نجامدراون و له‌ماوه‌ى ئه‌م دووساڵه‌دا ( 48 ) پرۆژه كه ده‌كاته بڕى زیاتر له ( 30 ) ملیار دینار بۆى ته‌رخان كراوه ئه‌نجام دراون . دواى ده‌ست بهكاربوونمان له‌م قه‌زایه‌دا توانیمان كۆمه‌لێك پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ین ، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و كارگێری و شاره‌وانی و بواره‌كانی دیكه‌ى وه‌كو ئاو و كاره‌با ، چه‌ندین فه‌رمانگه‌ى دیكه و دوو ناحیه‌ى نوێ كه ئه‌وانیش ناحیه‌ى رۆڤیا و داره‌توو بوون هاتنه كردنه‌وه ، هه‌روه‌ها ناحیه‌ى (كه‌له‌ك)یش به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌سترایه‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا بنكه‌ى پۆلیس له ناحیه‌كاندا هاتنه كردنه‌وه و جێگریی ئاسایش و سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانی رۆڤیا و فه‌رمانگه‌ى تاپۆى خانووبه‌ره و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌ریش هاتۆته كردنه‌وه ،جگه له‌مانه چه‌ندین فه‌رمانگه‌ى ترمان پێشنیاركردووه له سنوورى ئه‌و قه‌زایه .
پ : تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ئه‌نجامدراون له ئاستی پێویستدان ، ئایا به‌رنامه هه‌یه كه پرۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێت ؟
و / بێگومان داواكاری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان و ئێمه وه‌كو ئیداره زیاتره له‌و پرۆژانه‌ى كه ئه‌نجام دراون ، چونكه گرفته‌كانمان هێشتا ماون و زۆر پرۆژه‌ى دیكه‌ى گرنگ هه‌ن كه ئه‌نجام بدرێن ، ئێمه له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به خه‌ڵكی خۆمان له به‌رده‌ڕه‌ش به ناحیه و گوندهكانیشهوه . به دڵنیاییه‌وه ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ئه‌نجام دراون زۆر باش بوونه ، به‌ڵام پێویستمان به پرۆژه‌ی زیاتر هه‌یه .
پ : ئایا هیچ پێشنیارێكتان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رزنه‌كردۆته‌وه كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ته‌رخان بكرێت ؟
به‌لێ ، له كاتی سه‌ردانی رێزدار ( نیچیرڤان بارزانی ) سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بۆ دهۆك ئێمه داواى بوجهیهكى تایبه‌تیمان بۆ به‌رده‌ڕه‌ش كرد ، به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ڵێنی به ئێمه داوه كه ئه‌و بودجه‌یه ته‌رخان بكات ، ئێمه‌ش له‌و بڕوایه‌داین كه به پشتیوانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاى دهۆك له قۆناغه‌كانى داهاتوودا پرۆژه‌ى زیاتر ئه‌نجامده‌درێن به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی شاره‌وانی و ئه‌و پرۆژانه‌ى كه زۆر پێویستن وه‌كو رێگا‌و بان و شۆسته و ئاورێژ و جوانكاری شار ، دیسان دروست كردنى ئاوایی فه‌رمانگه حكومییه‌كان، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه داوامان كردووه و به‌هیواى ئه‌وه‌ین له قۆناغه‌كانى داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێن .
پ : ژماره‌یه‌كی زۆرى خێزانه‌كان له‌به‌ر ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی له موسل و شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌وه ئاواره‌ى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش بوونه خه‌لك ، ئایا تا ئێستا چ بۆ ئه‌م ئاوارانه كراوه ؟
و / قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش وه‌كو هه‌موو شوێنه‌كانى تری هه‌رێمی كوردستان له‌دواى ساڵی 2003 به‌هۆى نائارامی ره‌وشی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان زیاتر له دوو هه‌زار خێزانی شاری مووسل و شوێنه‌كانی تری عێراق ئاواره‌ى بوونه و زۆرینه‌شیان كوردن و ئێستا له سنوورى قه‌زاكه‌مان نیشته‌جێن ، به‌راستى ئێمه نه‌ك وه‌كو میوان ته‌ماشای ئه‌م ئاوارانه ده‌كه‌ین ، به‌ڵكو وه‌كو خه‌ڵكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌یر ده‌كرێن ، ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كرێن خه‌ڵكی ئاواره‌ش سوودی لێ وه‌رده‌گرن ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وان هاوكاری دیكه‌ى جۆراوجۆریان بۆ كراوه ، به‌ر لهماوهیهكه حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان توانی بۆ ماوه‌ى 3 مانگ زۆرێك له‌و خێزانانه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان بڕی (450,000 ) دیناری پێ بدات ، بۆ قۆناغی دووه‌میش ئه‌م بابه‌ته له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوونى وه‌زیرانه .
ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین بۆ ئه‌وانه‌ى كه ماون ئه‌م یارمه‌تییه پێیان ده‌درێت ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ئازووقه‌ى مانگانه له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی به‌رێگاى قایمه‌قامیه‌تى به‌رده‌ڕه‌شه‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت . به‌رده‌وامیش هه‌ر رێكخراو یان داموده‌زگایه‌كی حكوومه‌ت سه‌ردانمان بكه‌ن ئێمه بارودۆخی ئاواره‌كان به‌رچاو ده‌خه‌ین ، من له‌و باوه‌ڕه‌دام له قۆناغی داهاتوودا ئه‌گه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره بمێننه‌وه ئه‌وا خزمه‌تى زیاتریشیان پێشكه‌ش ده‌كرێت ، به‌لام ئومێده‌وارین كه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موو بگه‌رێنه‌وه بۆ جێگاى خۆیان دواى ئارامبوونی بارودۆخی ئه‌منی له‌و شوێنانه .
پ : ژماره‌یه‌ك گوندى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ن كه ده‌كه‌ونه سنووری ماده‌ى 140 ، پرۆژه‌كان له‌م ناوچانه‌دا چۆن به‌رێوه‌ده‌چن ؟
و / له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش 25 گوندی سه‌ربه ناحیه‌ى كه‌له‌ك ده‌كه‌وێته سنوورى ماده‌ى 140 ، خه‌لكی ئه‌م گوندانه زۆربه‌یان هاتوچۆى ئێمه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كانیان بۆ پێشكه‌ش بكرێت چونكه زۆرینه‌یان كوردن ، زۆر له داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ كراوه و پرۆژه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت، وه‌كو دابین كردنى مۆلیده‌ى كاره‌با و ئێستاش رێگاى گوندی ( زه‌نگل ) له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان دروست ده‌كرێت . هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دیكه وه‌كو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى ( ئاش قه‌له‌و ، نازمییه ، گه‌ویلان ) و له‌گه‌ل پرۆژه‌ی ئاو‌و كاره‌بایان بۆ دروست ده‌كرێت . ده‌توانین بلێین له‌سه‌رده‌می به‌عسی رووخاودا ئه‌م گوندانه فه‌رامۆش كرابوون ، ئێستاش پارێزگاى مووسل هیچیان بۆ ناكات ، بۆیه ئێمه ئه‌وه‌ى له‌تواناماندا بێت خزمه‌تیان ده‌كه‌ین .
و ئه‌و پرۆژانه‌ى كه پێویستن له‌سنوورى قه‌زاى بهردهڕِهش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا بۆ ئه‌و گوندانه‌ش داواكاری پرۆژه‌ى زیاتر ده‌كه‌ین .
پ : به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڤه‌رێكی كشتووكاڵییه و ژماره‌یه‌كی زۆری بیری ئیرتوازى هه‌ڵكه‌ندراون ، ئایا تا چ راده‌یه‌ك سوود له‌و بیره ئاوانه‌دا وه‌رگیراوه و تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م جوتیارانه هاوكاری كراون ؟
و / به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڤه‌رێكی كشتوكاڵییه و خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش به‌شی زۆری داهاتیان له‌سه‌ر كشتووكاڵه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵی به‌رده‌ڕه‌ش به پشتیوانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تى زۆر خزمه‌تیان بۆ بكات ، وه‌كو دابین كردنى ئۆتۆمبێلی جووتیاران له لایه‌ن یه‌كێتی جوتیارانه‌وه به نرخێكی هه‌رزانتر له بازار ، هه‌روه‌ها دابین كردنى تراكتۆر و سالانه كاتى وه‌رزی چاندن تۆى گه‌نم و جۆ و په‌ینی كیمیاییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت . هه‌روه‌ها له كاتى به‌رووبوومه ئاوییه‌كانیش وه‌كو ته‌ماته و برنج په‌ینی و كیمایی و تۆی ته‌ماته و باینجان و خه‌یار به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌و وشكه ساڵییه‌ى بۆماوه‌ى دووساڵه ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى گرتۆته‌وه ، ئاسانكاری پێویست له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت به جوتیاران بدرێت كه بیری ئیرتوازى بێته هه‌ڵكه‌ندن .هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ى ئاوی ژێر زه‌وی له بڕیارێكیدا به‌هۆى وشكه ساڵییه‌وه ده‌رفه‌تێكی تری به‌خه‌ڵك داوه دواى رازی بوونى كارگێری پارێزگاى دهۆك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى كه بیری ئاوى سه‌رزه‌وى لێبدرێت . ئه‌ویش له رووى نرخه‌وه هه‌رزانتره كه بۆ سه‌وزه و باخ و ئاودانى و مه‌ڕو مالات سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت .

No comments:
Post a Comment